AA
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
ئه‌لعه‌زیز-AA
زۆرینه‌ی گوندنشینانی پاریزگای ئه‌لعه‌زیز له توركیا له وه‌رزی زستان دۆشاوی ترێ به گوێز دروست ده‌كه‌ن و له‌ژێر تیشكی خۆری زستان له‌سه‌ر خانووه‌كانییان وشكی ده‌كه‌نه‌وه.
گوندنشینانی ئه‌لعه‌زیز له رۆژهه‌ڵاتی توركیا سه‌رقاڵی دروستكردنی جۆرێكن له دۆشاو كه دۆشاوی ترێ بهگوێزه و شیرینییه‌كی كلاسیكییه و چه‌ندین ساڵه دروستكردنی له باپیرانیان بۆیان ماوه‌ته‌وه.
زۆرینه‌ی گوندنشینان له وه‌رزی پێگه‌یشتنی ترێکان لێدەكەنهوه و دواتر دۆشاوی لێ دروست ده‌كه‌ن، له وه‌رزی زستانیشدا گوێز و ئاردی به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌یكوڵێنن بۆ ئه‌وه‌ی لهكۆتاییهدا لێی بمێنێته‌وه كه پێی ده‌ڵێن دۆشاوی ترێ به گوێز.
له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو یه‌كێك له دانیشتوانی گوندی سیرینجی له پارێزگای ئه‌لعه‌زیز به‌ناوی خدر ئولوسای ده‌ڵێت، له‌سه‌ر شێوازی باپیرانییان ئه‌و دۆشاوه دروست ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت "ساڵی رابردوو به‌رهه‌مه‌كانمان به‌ته‌نها بۆ به‌كاربردنی خۆمان بوو، به‌ڵام ئێستا ده‌مانه‌وێت هه‌نارده‌ی بكه‌ین بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی توركیا".
له‌لای خۆیه‌وه یه‌كێك له به‌رهه‌مهێنه‌رانی دۆشاوی ترێ به گوێز ئه‌یوب ئوز گوتی "به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه به‌پێی ترێ به‌كارهێنراوه‌كان ده‌گۆڕێت".
عائیشه ئولسوی كه ته‌مه‌نی 85 ساڵ ده‌بێت ده‌یگوت ئه‌و شیرینییه‌ی له‌گه‌ڵ دایك و باوكی دروستكردووه و ئێستا ده‌یه‌وێت ئه‌م هونه‌ری دروستكردنی شیرینییه بگوێزێته‌وه بۆ رۆڵه و نه‌وه‌كانی.