Muhammed Boztepe
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له گونده‌واری شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری له لایه‌ن تیمه تایبه‌ته‌كانی جه‌ندرمه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، حه‌فت چه‌كداری تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خران.
به پێی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه ناوخۆییه‌كان، تیمه تایبه‌ته‌كانی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه، به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی له گونده‌واری شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامداوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا حه‌فت تیرۆریستی په‌كه‌كه له‌چالاكی خران.
هاوكات ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ناوچه‌كه‌دا درێژه‌ی هه‌یه.