Sebahatdin Zeyrek
01 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
دێنیزلی - AA
دۆڵی ئینجهیز كه ده‌كه‌وێته له شارۆچكه‌ی دێنیزلی سنووری نێوان هەردوو پارێزگای ئایدن و موغڵا، دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه و سه‌رنجی گه‌شتیارانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
دۆڵی ئینجهیز كه له‌ئه‌نجامی رۆیشتنی رێژنه‌ی رووباری مه‌نده‌ره‌سی گه‌وره بهدۆڵێكی ته‌سك و قووڵدا به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی كه‌مه‌ر له شارۆچكه‌ی بۆزدۆغانی ئایدن دروستبووه، به‌زمانی ناوچه‌كه پێی ده‌ڵێن "ئهپاپیشتی".
له‌ئێستادا كاره‌كان بۆ زیاتر ناساندنی دیمه‌نه‌كانی دۆڵه‌كه به‌رده‌وامه.
له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی شاره‌وانیی كالهدا، ژماره‌یه‌ك نشینگه و كافتریا و پێداویستیی سه‌ره‌تایی له‌ناوچه‌كه‌دا كراونه‌ته‌وه.
هاوكات له‌سایه‌ی گه‌شتی به‌له‌م كه له‌لایه‌ن شاره‌وانیی ئایدنه‌وه رێكخراوه، كه‌شێكی له‌بار بۆ گه‌شتیاران ده‌ڕه‌خسێنرێت تا دیمه‌نه جوانه‌كانی دۆڵه‌كه ببینن.
شاره‌وانیی كاله ده‌یه‌وێت پردی هه‌ڵواسراوی شووشه‌یی دروست بكات بۆ ئاسانكردنی بینینی دیمه‌نه‌كان و له‌ئێستادا ژماره‌ی گه‌شتیار و سه‌ردانكه‌رانی ناوچه‌كه به‌خێرایی له‌زیادبووندایه.