Sinan Balcıkoca,Mohammed Baqi Hussein
19 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2018
باڵكهسیر - AA
44 كۆچبه‌ری نایاسایی كه له دوورگه‌ی یومورتای نێو ده‌ریای ئیجه گیریانخواردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه رزگاركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌رگیراون، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زانیاری له‌سه‌ر گیرخواردنی گرووپێكی 40 كه‌سی له كۆچبه‌رانی نایاسایی له‌سه‌ر دورگه‌یه‌ك دراوه و داوای به‌ده‌مه‌وه‌چوونیان كراوه.
دوای لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه، دوو هه‌لیكۆپته‌ر و به‌له‌مێكی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا كهیشتنه دوورگه‌ی یومورتا له‌نێو ده‌ریای ئیجه و ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كرد بۆ رزگاركردنی كۆچبه‌ره‌كان.
توانرا له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 44 كۆچبه‌ر رزگاربكرێن كه ژن و منداڵیشیان تێدابووه و دواتر گه‌یاندرانه به‌نده‌ری ئایڤاڵك.
له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن له‌ناوچه‌كه‌دا كۆتایی پێهێنراوه.