Mohammed Baqi Hussein
01 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2016
چاناككاله - AA
66 كۆچبه‌ری نایاسایی كه هه‌وڵیاندابوو به به‌له‌مێكی لاستیك له كاناراوهكانی شارۆچكه‌ی ئایڤاڵكی سه‌ربه پارێزگای باڵكهسیرهوه خۆیان بگه‌یه‌ننه دوورگه‌ی لسبۆسی یۆنان و به‌له‌مه‌كه‌یان به‌هۆی لێچوونی هه‌واوه رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی ژێرئاوكه‌وتن بووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه رزگاركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، 66 كه‌س كه 20یان منداڵ و 9یان ژن بوون و به‌ڕه‌گه‌ز سووری، ئه‌فغانی، پاكستانی و عێراقی بوون له دوورگه‌ی عه‌لیبه‌ی (جوندا)ی كه‌ناراوه‌كانی ئایڤاڵكهوه به به‌له‌مێكی لاستیك به‌ره‌و دوورگه‌ی لسبۆس كه‌وتوونه‌ته‌ڕێ و له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی گونه‌ش كاتێك رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی ژێرئاوكه‌وتن ده‌بنه‌وه، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانه‌وه ده‌بینرێن.
دواتر كۆچبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه رزگاركران و گه‌یه‌نرانه كه‌ناراوه‌كانی ناحیه‌ی كوچوك كویوی سه‌ربه پارێزگای ئایڤاڵك.
دوای پێشكه‌شكردنی هاوكاریی جلوبه‌رگ و خۆراك، كۆچبه‌ره بیانییه‌كان ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی پارێزگای ئایڤاڵك كران.