Ahmet Kaplan,Ömer Yasin Ergin
28 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2016
له ناوچه‌ی دیجله‌ی سەربە پارێزگای دیاربه‌كر، چه‌كدارانی په‌كه‌كه بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسیان كرده ئامانج و له‌ئاکامدا شەش كه‌سی سڤیل و دوو پۆلیس بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌رگیراون، چه‌كدارانی په‌كه‌كه ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسیان بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له گه‌ڕه‌كی 27ی ئایار كردووه‌ته ئامانج.
به‌پێی زانیارییه بەراییەكان له‌ئاکامی په‌لاماره‌كه‌دا شەش كه‌سی سڤیل و دوو پۆلیس بریندار بوون.
برینداره‌كان ده‌ستبه‌جێ گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی دیجله.
جگه له زیانی گیانی، رێگا و ماڵه‌كانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش زیانیان به‌ركه‌وتووه.