Sangar Hamad Azeez
28 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی پەکەکە لە شارۆچکەی لیجەی سەربە پارێزگای دیاربەکر درێژەی هەیە.
بە مەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان، لابردنی بەربەستەکانی سەر شەقامەکان، پڕکردنەوەی چاڵەکان، پوچەڵکردنەوەی بۆمبەکان و پاککردنەوەی ناوچەکە لە چەکدارانی پەکەکە ئۆپەراسیۆنەکان لە ناو شارۆچکەی لیجە و دارستانەکانی دەورووبەری درێژەیان هەیە.
لە ماوەی پێنج رۆژدا، دەستگیراوە بەسەر ٢٠ ملیۆن و ٢٧٣ هەزار رووەکی هۆشبەر لەگەڵ ١٠ تۆن و ٩٨٠ کیلۆگرام نیتراتی ئەمۆنیا.
لەم چوارچێوەیەشدا پشکنین بۆ ١١ هەزار و ٥١٩ ئۆتۆمبێل و ٢٣ هەزار و ٢٧٠ کەس کراوە و ١٠٣ گومانلێکراویش دەستگیر کراوە کە ١١ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون.