Hasan Namlı
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2016
دیاربه‌كر - AA
له ئاکامی هێرشێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی لجێی سەربە پارێزگای دیاربه‌كر، گوند پارێزێک گیانی لەدەستدا و سیانی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆلو كه‌وتووه له ناوچه‌ی ته‌په‌ی شارۆچكه‌ی لجێ به ئار بی جی و چه‌كی دوورهاوێژ هێرش كراوه‌ته سه‌ر مینی پاسێك كه ژمارەیەک گوند پارێزی هه‌ڵگرتبوو و له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ر په‌كه‌كه دەگهڕاونهوه.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی گوند پارێز به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه دروستبووه و، له ئه‌نجامدا گوند پارێزێک كوژراوه و، سیانی دیكه‌ش بریندار بوون.
دواتر برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دیاربه‌كر.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستی پێكرد.