Ramal Mahm
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2016
دیاربەکر- AA
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنێک لە قەزای کۆجاکۆی سەربە پارێزگای دیاربەکر، دەست بەسەر ٣٠٦ کیلۆگرام حەشیشەدا گیرا.
بەپێی راگەیەنراوی پارێزگای دیاربەکر، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی قەزای کۆجاکۆی و بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی هەواڵگری لە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگا بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی قاچاخچێتی بە مادەی هۆشبەر لە قەزاکە دەکەن و دەستبەسەرداگرتنی بەڵگەکانی تاوان دەستیان کردووە بە پشکنین.
راشیگەیاندووە کە ئەو پشکنینە لە کێڵگەیەکی گومانلێکراو لە گوندی گۆزەباشی سەربە قەزای کۆجاکۆی ئەنجامدراوە و، بڕی ٣٠٦ کیلۆگرام حەشیشەی وشککراوە و شاردراوە دەستی بەسەردا گیرا و کەسێکیش دەستگیرکرا.
راگەیەنراوەکە جەختی لەسەر ئەوەش کردووەتەوە کە بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتییان لەمیانی بنبڕکردنی مادە هۆشبەرەکان، بێوچان بەردەوام دەبن لە کاروچالاکییەکانیان.