Mohammed Baqi Hussein
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، نۆ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پێگه‌كانی ئه‌و رێكخراوه ئه‌نجامدا و 24 چه‌كداریان کوشت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی سوپای توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه رۆژی 24ی ئاب ده‌ستیپێكرد، له‌رۆژی 51ه‌مدایه و به‌رده‌وامه.
له‌سه‌ر هێڵی عه‌زاز-راعی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به پشتیوانیی وشكانیی و ئاسمانیی، به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌فره و دوێبكیان له خۆرهه‌ڵاتی عه‌زاز كۆنترۆڵكردووە. هاوکات هه‌وڵه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌ته‌واوی و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كان دریژەی هەیە.
لهپێكدادانهكاندا شه‌ش ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا برینداربوون، به‌ڵام هێزه‌کانی پشتیوانیی زیانیان بهرنهكهوتووە.
وه‌ك پشتیوانیی لەهێزهكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، تانك و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا 74 پێگه‌ی داعشیان كرده ئامانج كه پێشتر دهستنیشانكرابوون له‌لایه‌ن ئامڕازەکانی چاودێرییکردنهوه، به‌ڵام فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هیچ هێرشێكیان ئه‌نجامنه‌دا و له‌ئاماده‌باشیدابوون.
هاوكات هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، له‌ناوچه‌كانی ئارشاك، سوران و ئیحتیمالات نۆ هێرشی ئاسمانییان دژی پێگه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌کە ئه‌نجامدا و 24 چه‌كداری رێكخراوه‌كه كوژران.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌سه‌ر سنووری سووریا، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی تورکیا به‌رده‌وامن لهچاودێرییکردنی ناوچەکان.