Ömer Yasin Ergin
15 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2022
دیاربەکر - AA
لە شارۆچکەی سوور-ی ناوەندی پارێزگای دیاربەکر چالاکییەک بە ناوی "ئاھەنگی ھامسی" رێکخرا و تێدا لە پاڵ نمایشی ھەڵپەرکێ و ھۆرۆن" (جۆرە ھەڵپەرکێیەکی تایبەت بە ناوچەکانی کەناری دەریای رەشە لە باکووری تورکیا)"، دوو تۆن ماسی جۆری ھامسی پێشکەش بە میوانان کرا.
لە چوارچێوەی ھەماھەنگیی نێوان شارەوانی شارۆچکەی سوور ناوەندی پارێزگای دیاربەکر و شارەوانی شارۆچکەی ئۆف سەربە پارێزگای ترابزۆن، لەسەر بنەمای دروشمی "ھەڵپەرکێ ھی ئێمەیە و ھۆرۆن-یش ھی ئێمەیە"، چالاکییەک بە ناوی "ئاھەنگی ھامسی" رێکخرا.
لە چالاکییەکەدا نمایشی ھەڵپەرکێ و ھۆرۆن پێشکەش کرا و لە پاڵ گوتنەوەی ئاواز و گۆرانی، نزیکەی دوو تۆن ماسی جۆری ھامسی لە دوای برژاندنیان لە نێو مەنجەڵی گەورە پێشکەش بە میوانانی چالاکییەکە کرا.
پارێزگاری دیاربەکر، مونیر کاراڵئۆغڵو رایگەیاند کە ئەوان لەم کەشوھەوا ساردەی زستاندا، چالاکییەکی ناوازەیان رێکخستووە کە دڵەکان گەرم دەکاتەوە، لەمبارەیەوە گوتیشی: "ئەو چالاکییە کە لە چوارچێوەی برایەتی شارۆچکەی ئۆف و شارۆچکەی سوور رێکخراوە، ئینشائەڵڵا بەم ھۆیەوە برایەتی و خۆشەویسی نێوان باکوور و باشوور زیاتر دەبێت".
مونیر کاراڵئۆغڵو راشیگەیاند کە بە ئەنجامدانی چالاکی لەم چەشنە، ھەوڵدەدەن ئەو بڕیاردانە پێشوەختەیەی کە ھەوڵدەدرێت لە نێوان خەڵکەکەمان دروستبکرێت، بشکێنن و گوتیشی: "لەم ئاھەنگەدا تامی ماسی ھامسی دەکەین کە لەلایەن شارەوانی ئۆف پێشکەشمان دەکرێت. ئینشائەڵڵا ئێمەش جگەری کەباب پێشکەش بە ئەوان دەکەین. لە دوای مانگی رەمەزان فێستیڤالی جگەر لە شارۆچکەی ئۆف رێکدەخەین. بەم ھۆیەوە خۆشەویستی و دۆستایەتیمان پتەوتر دەکەین".
قایمقام و بریکاری سەرۆکی شارەوانی سوور، عەبدوڵڵا چیفتچی لەمبارەیەوە رایگەیاند کە ئەوان ھەموویان بە کورد، تورک، لاز، چەکەز، باکوور و باشوور، رۆژھەڵات و رۆژئاوا یەکن و یەک دەست و گەلێکی گەورەن.