کەرکوک
دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوپێش هادی عامری سەرۆکی لیوای بەدر سەردانی شاری کەرکوکی کرد و رایگەیاند ڕێگە بە پێشمەرگە نادرێت لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی دیكه بمێنێتەوە، زنجیرە نارەزایی بەدوای خۆیدا هێنا.
لهمبارهوه شێخ ئازاد خورشید سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەتوندی ئیدانەی ئهو قسانهی هادی عامری کرد.
شێخ ئازاد خورشید ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی پێشمەرگە خاوەنی رابردوویەکی شکۆدارن و ئاشكرایكرد کە لەم ماوەیەی دواییدا سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە لەبەرامبەر داعش.
سهرۆكی لقی كهركوكی یهكێتی زانایانی ئاینی كوردستان داواشی لە حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە ڕێ لە روونکردنەوەی وا نابەرپرسیارانە بگرن و ئاماژهی بهوه كرد کە ئەو جۆرە لێدوانانە کاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر عێراق و کەرکوک. هاوکات بەناوی یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستانیشەوە سوپاسی هێزەکانی پێشەمەرگەی کرد کە شار و ئایین و گیان و خاکەکەیان دەپارێزێت.