Orhan Onur Gemici
05 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بە بەشداری ھەزار و ٦٢ کارمەندی ھێزە ئەمنییەکان، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "ئەرەن-٧ مەرجان مونزور"ی لە پارێزگای دێرسم راگەیاند.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بەمەبەستی دەرکردنی تەواوەتی تیرۆریستانی پەکەکە|کەجەکە لە رۆژەڤی وڵات و لەچالاکی خستنی ئەو چەکدارانەی مەزەندە دەکرێت لە ناوچەکە خۆیان حەشار دابێت، ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن کە لە ١١ی کانوونی دووەمەوە دەستیان پێکردووە پێداگرانە و بە پشتیوانی خەڵک درێژەیان ھەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا، ئۆپەراسیۆنی "ئەرەن-٧ مەرجان مونزور"ی لە دێرسم دەستیپێکرد.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ھەزار و ٦٢ کەس لە ھێزە ئەمنییەکان لە کۆماندۆ جەندرمە، تیمی تایبەتی جەندرمە، پۆلیسی ھێزە تایبەتەکان و گوندپارێزان لە چوارچێوەی ٥٩ تیمدا بەشدارن.
ھەروەھا باس لەوە کراوە کە تا ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن-دا سێ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی لە چالاکی خراون، ٤١ کەس کە ھاوکاری تیرۆریستانیان کردووە دەستگیرکراون و، ١٦٨ ئەشکەوت، پەناگە و کۆگا خاپوور کراون، دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی، خۆراک و پێداویستی ژیاندا.