Sidar Can Eren,Ramal Abdullah Mahmood
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
دێرسم – AA
له قه‌زای ئۆڤاجك-ی پارێزگای دێرسم له زستاندا مه‌ڕ و ماڵات له ئاغهڵهكاندا به كا، قه‌سه‌ب و جۆ به‌خێو ده‌كرێن و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هاری و سه‌وزبوونی گژوگیاشدا به‌مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندن ده‌برێنه ده‌ره‌وه.
ته‌نها له ئۆڤاجك نزیكه‌ی ٢٣ سه‌ر ئاژه‌ڵی بچوكی وه‌ك مه‌ڕ و بزن هه‌یه و خه‌ڵكێكی زۆر به مه‌به‌ستی كاری شوانێتی و په‌یداكردنی بژێوی ژیانی له شار و شارۆچكه‌كانی دیكه روو له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن و ده‌بنه شوان و دوور له خانه‌واده و كه‌سوكاریان به كاری شوانێتییهوه سه‌رقاڵ ده‌بن.
شوانه‌كان سه‌ر له‌به‌یانیان زوو مه‌ڕ و ماڵات له ئاغهڵهكان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه و به‌ره‌و له‌وه‌ڕگاكان ده‌كه‌ونه رێ و به درێژایی رۆژ سه‌رقاڵی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵات ده‌بن له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوونیشدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه و بهرخهكانیش گوانی مه‌ڕه‌كان ده‌مژن و دواتر مه‌ڕه‌كان ده‌دۆشرێن.
له به‌هاردا شوانه‌كان مه‌ڕ و ماڵات له له‌وه‌ڕگاكانی گونده‌كان و له هاوینیشدا له به‌رزاییه‌كانی چیاكانی مونزور و مه‌رجان ده‌له‌وه‌ڕێنن و له‌به‌رامبه‌ریشدا مانگانه دوو بۆ شه‌ش هه‌زار لیره‌ی توركی وه‌رده‌گرن.
محه‌مه‌د ئینجی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ كه خه‌ڵكی دیاربه‌كره و له گوندی هاڤوزڵو شوانه، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "نزیكه‌ی چوار ساڵه له ئۆڤاجك شوانم. بژێوی ژیانی خانه‌واده‌كه‌م له‌م رێگایه‌وه دابین ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هاردا مه‌ڕ و ماڵاته‌كه له له‌وه‌ڕگاكان ده‌له‌وه‌ڕێنین. له به‌هاردا باران زۆر ده‌بارێ و هه‌ندێك جار هه‌وره بروسكه‌ش دێ. له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كان له ده‌ره‌وه زۆر سه‌خته. كه به‌ره‌و هاوینیش ده‌چین مه‌ڕه‌كان ده‌به‌ینه كوێستان و شه‌وان ده‌یان لهوهڕێنین".