Hüseyin Yıldız
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
ئغدیر- AA
له ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆریستی‌دا له ناوچه‌ی دیلوجو-ی سه‌ربه ئغدیر، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان توركیا-ئێران، سه‌ربازێكی سوپای توركیا گیانی له‌ده‌ستدا و سه‌ربازێكی دیكه برینداربوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی دیلوجو هێرشێكی تیرۆریستی كه تێیدا بۆمبی ده‌ستكرد به‌كارهێنراوه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی سوپا.
یه‌كێك له‌و دوو سه‌ربازه‌ی له ئه‌نجامی هێرشه تیرۆریستیهكهدا بریندارببوون، گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌ربازه برینداره‌كه‌ی دیكه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ئغدیر گوازرایه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر تیرۆریستان له ناوچه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.