Adsız Günebakan
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
عه‌نتاب - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ئه‌ندامانی فه‌تۆ له ریزه‌كانی سوپای توركیادا له عه‌نتاب، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 23 سه‌رباز ده‌ركرا.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی عه‌نتاب له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ دوو ئەفسەر بەپلەی ملازم، 20 سه‌رباز و عه‌ریفێك ده‌ركرد كه له رێگه‌ی هێڵی ته‌له‌فۆنی جێگیره‌وه له لایه‌ن ئیمامه‌كانی فه‌تۆوه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كراوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تیمه‌كانی پۆلیس له شاركانی عه‌نتاب، ئیزمیر، ئه‌نقه‌ره، مەڕەش، هاتای، ماردین، كلیس، شرنەخ، ئه‌رزەڕۆم، ئادانا، ئاگری، هه‌كاری، كۆجائه‌لی و كركلاره‌لی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان ده‌ستپێكرد و تا ئێستا 10 گومان‌لێكراو ده‌ستگیرکراوە.