Haydar Toprakçı,1 23
12 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
دێرسم – AA
له ئاكامی پێكدادانێكدا له گونده‌واره‌كانی دێرسم له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا و تیرۆریستان‌دا، دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌یش برینداربوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن کە له میانی به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر تیرۆریستان له گونده‌واره‌كانی دێرسم ئێواره‌ی دوێنێ له كاتێكدا هێزه ئه‌منییه‌كان داوایان له ژماره‌یه‌ك تیرۆریست كردووه خۆیان راده‌ست بكه‌ن، به‌ڵام به‌ته‌قه‌كردن وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و له ئاكامدا چوار سه‌رباز برینداربوون.
دواتر به‌هه‌لیكۆپته‌ر سه‌ربازه برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی دێرسم، وێڕای هه‌وڵه‌كانی پزیشك نه‌تواندرا گیانی دوو سه‌رباز رزگار بكرێت و گیانیان سپارد.
ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر تیرۆریستان له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.