Emre Gürkan Abay,Hemın Othman Mohammed
11 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
مۆسكۆ - AA
توركیا ئه‌مساڵ ده‌بێته یه‌كه‌م خاڵی گه‌شتیارانی رووسیا له وه‌رزی هاویندا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن یه‌كێتیی گه‌شتوگوزاری رووسیا (ATOR)وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له رووسیادا هاووڵاتییان له وه‌رزی هاوینی 2019دا، توركیایان هه‌ڵبژاردووه بۆ به‌سه‌ربردنی پشووه‌كانیان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه وه‌ك ساڵی 2018 ئه‌مساڵیش به جیاوازییه‌كی دیار هاووڵاتییانی رووسیا له وه‌رزی هاویندا توركیا ده‌بێته خاڵی به‌سه‌ربردنی پشووه‌كانیان، ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا، به‌راورد به هه‌مان قۆناغی ساڵی 2018 داواكاری بۆ توركیا له‌سه‌دا 10-15 زیادیكردووه.
به‌رپرسانی كه‌رته‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه توركیا به هۆی كه‌شوهه‌وا، نرخی گونجاو و به‌رزی خزمه‌تگوزارییه‌وه له رووی خاڵی به‌سه‌ربردنی پشوودا له ركابه‌ره‌كانی سه‌رنج راكێشتره.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی گه‌شتوگوزاری پارێزگای ئانتالیا له پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، به‌راورد به هه‌مان قۆناغی ساڵی 2018، سه‌ردانی گه‌شتیارانی رووسیا بۆ شاره‌كه له‌سه‌دا 20 زیادی كردووه و یەک ملیۆن و 249 هه‌زار و 757 گه‌شتیاری رووسیا سه‌ردانیان كردووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ زیاتر لە شه‌ش ملیۆن گه‌شتیاری رووسیا سه‌ردانی توركیا بكه‌ن.