Uğur Ulu,1 23
09 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
بورسا – AA
حه‌وت له‌و ١٨ كه‌سه ده‌ستبه‌سه‌ركران كه به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی و ئه‌ندامێتی له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له بورسا و دیاربه‌كر ده‌ستگیركرابوون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی بورسا له پارێزگای بورسا ١٣ كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه ژماره‌یه‌كیان پێشتر سه‌رباز و مامۆستا بوون و به‌هۆی پێدانی به‌رپرسیارێتی له‌لایه‌ن فه‌تۆوه له كاره‌كانیان دوورخرابوونه‌وه.
هه‌روه‌ها له ماڵی ده‌ستگیركراواندا ژماره‌یه‌ك ئامێری ئه‌لیكترۆنی و مۆڵه‌تی ساخته‌ی شۆفێری دۆزرانه‌وه.
دوای راییكردنی كاروباری هه‌شت تۆمه‌تبار له ئاسایش، دادگای ئێشكگر بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ حه‌وت تۆمه‌تبار دەرکرد و بڕیاریشیدا به سوود وه‌رگرتن له یاسای په‌شیمانبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ر تۆمه‌تبارێكیان به مه‌رجی دادوه‌ری ئازاد بكرێت. راییكردنی كاروباری پێنج تۆمهتبارهكهی دیكه له ئاسایش به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی بورسا تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ئهپڵیكهیشینی نهێنی نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی فه‌تۆ (بایلۆك) پێنج كه‌سیان له بورسا و دیاربه‌كر ده‌ستگیركرد.
دادگاش بڕیاریدا دوو له تۆمه‌تباران به مه‌رجی دادوه‌ری ئازاد بكرێن و رێوشوێنی كه‌له‌پچه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبارێك بگیرێته به‌ر. راییكردنی كاروباری دوو تۆمهتبارهكهی دیكه‌یش له ئاسایش به‌رده‌وامه.