Başak Akbulut Yazar
21 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ – AA
له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا، ٢٥ كه‌س له هه‌شت پارێزگای توركیا بەتۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی له شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا، ده‌ستگیركران.
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی شانه نهێنییه‌كانی فه‌تۆ له‌نێو سوپای توركیادا، سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی كۆماریی ئه‌نقه‌ره بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٣٣ كه‌س ده‌ركرد به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی نهێنی به رێكخراوه‌كه له رێگای ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه.
یه‌كێك له تۆمه‌تبارەکان ئه‌فسه‌رە، یه‌كێكی دیكه‌یش ئه‌فسه‌ری باڵایه، ٢٩ كه‌سیشیان سه‌ربازی له‌كار دوورخراوه‌ن و دووانیشیان له ئاستی ئیمامه نهێنییه‌كانی فهتۆدان كه یه‌كێكیان مامۆستای له‌كار دوورخراوهیهوه و ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یشیان له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كات.
له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتی تیمه‌كانی دژه‌تیرۆردا، ٢٥ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه.