İbrahim Özcan
08 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2024
کلیس - AA
دوو گومانلێکراو کە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە دەستگیرکران، بە فەرمانی دادگا دەستبەسەرکران.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگا، بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەکانیان بۆ ئاشکراکردنی چالاکییەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.
دوای ئەوەی تیمەکان بۆیان دەرکەوت تۆمەتباران "ه.ی" و "ه.ب" کە بە ڕەگەز سوورین لە ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٥دا لە ناوچەی عەزاز لە سووریا مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر چەک کردووە، لە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە چالاکیان ئەنجامداوە، لە کلیس دەستگیر کران.
لە پاش ڕێکارەکانی جەندرمە، گومانلێکراوان گواسترانەوە بۆ دادگا و فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرچوو.