Aykut Karadağ
29 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لەچالاکی خستنی چوار چەکداری پەکەکەی لە ئۆپەراسیۆنی ئەرەن ئابڵوقە-٢ لە گوندەواری کریکداغ لە پارێزگای هەکاری راگەیاند.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکیدا کە لە تویتەر بڵاویکردەوە رایگەیاند: ''ناتوانن هەڵبێن! لە ٢٨ی حوزەیراندا، لە میانی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن ئابڵوقە-٢دا، لە لە گوندەواری کریکداغ لە پارێزگای هەکاری لەلایەن یەکەکانی جەندرمەی پارێزگای هەکاری و کۆماندۆی جەندرمە و بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی، چوار تیرۆریستی دیکە لەچالاکی خران. دەستخۆشی لە رۆڵە قارەمانەکانمان دەکەین''.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان کراوە لە ناوچەکەدا.