Mehmet Tosun
15 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئاماژەدان بەوەی کە بە بەرەنگارییەکی شۆکدارانە رێگە لە هەوڵی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) گیرا بۆ ئەنجامدانی کودەتا لە ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦، رایگەیاند: "رۆحیەتی ١٥ی تەمووز بە زیندوویی دەمێنێتەوە و لەپێناو تورکیا بەبێ وچان کار دەکەین".
راگەیەندراوی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی ١٥ی تهمووز رۆژی دیموكراسیی و یهكێتیی نیشتمانیی بە هەردوو زمانی تورکی و ئینگلیزی لە ژمارەیەک لە رۆژنامەکاندا بڵاو کرایەوە.
ئەردۆغان بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە ئەو دڵانەی لەپێناو تورکیا لێ دەدەن لە بەرامبەر هەوڵی داگیرکارییەکانی فەتۆ داستانیان نووسیەوە، دەڵێت: "وەک دەوڵەت و گەل بەبێ شکست و رووخان دەست لەناو دەست بە بەرەنگاربوونەوەیەکی شکۆدارانە رێگەمان لە داگیرکەرەکان گرت و گەیشتین بە سەرکەوتنێکی دیکەی پیرۆز. سڵاو لە هەر تاکێکی گەلەکەمان دەکەم کە ئەم شەوە بە دووربینییەکی قوڵ و قارەمانییەتییەکی مەزن پارێزگاریان لە وڵات، ئاڵا، سەربەخۆیی و ئیرادە کرد. بە رێزەوە یادی تەواوی شەهیدانمان دەکەینەوە، هیوای تەندروستییەکی باش بۆ قارەمانەکانمان دەخوازم. رۆحیەتی ١٥ی تەمووز بە زیندوویی دەمێنێتەوە و لەپێناو تورکیا بەبێ وچان کار دەکەین".