Mümin Altaş
15 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "نه‌ك ته‌نها فهتۆچییه ناپاكه‌كان، به‌ڵكو هاوشێوه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه، به چوونه پێشه‌وه نه‌ك كشانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و هێزانه‌مان دایه‌وه كه ئه‌وانه‌یان بهردابوویه گیانمان".
له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه به‌بۆنه‌ی ١٥ی تهمووز رۆژی دیموكراسیی و یه‌كێتیی نیشتمانییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌مڕۆ ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌وڵی كوده‌تای ١٥ی ته‌مووزه كه یه‌كێكه له بێڕهوشتانهترین په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر ژیانی ده‌وڵه‌ت و گه‌ل.
ئه‌ردۆغان داوای ره‌حمه‌تی بۆ ئه‌و ٢٥٢ شه‌هیده كرد كه وه‌ك شێر له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و داهاتوودا، به‌ره‌نگاری ئه‌ندامانی تۆڕی ناپاكی فه‌تۆ بوونه‌ته‌وه و به‌ره‌و شه‌هیدبوون هه‌نگاویان ناوه.
سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "گرنگی سه‌ره‌كی ١٥ی تهمووز بۆ ئێمه، ئه‌وه‌یه كه گه‌له‌كه‌مان یه‌كه‌م جاره به كرده‌یی دژی كوده‌تایه‌ك كه به‌ره‌وڕووی بووبێته‌وه، بوه‌ستێته‌وه ببێته سیمبولی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی شكۆدار".
گوتیشی: "شه‌وی ١٥ی تهمووز به رۆحمان خاوهندارێتییمان كرد له كۆمارمان، دیموكراسییمان و سه‌رجه‌م دهستهوتهكانمان، ئه‌وه‌مان نیشاندا كه هه‌رگیز توركیا دیل ناكرێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه، ئه‌و جۆره رووداوانه وه‌ك ئاماژه‌ی قۆناغێكی نوێ له مێژووی گه‌لاندا جێگه ده‌گرن. ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوو بوون له‌وه‌ی ١٥ی تهمووز بكه‌نه خاڵێكی له‌وشێوه‌یه.
گوتیشی: "ئیتر مێژووی توركیا له‌رووی سه‌لماندنی پێگه‌یشتوویی دیموكراسیمان و هێزی ئیراده‌ی نیشتمانییه‌وه، بۆ دوو قۆناغی به‌ر له ١٥ی تهمووز و دوای ١٥ی تهمووز جیاده‌بێته‌وه و لێی ده‌كۆڵرێته‌وه"
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "نه‌ك ته‌نها فهتۆچییه ناپاكه‌كان، به‌ڵكو هاوشێوه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه، به چوونه پێشه‌وه نه‌ك كشانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و هێزانه‌مان دایه‌وه كه ئه‌وانه‌یان بهردابوویه گیانمان".
سه‌ركۆماری توركیا هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمە رازی نابین کە تورکیا لە رێگەی ئابوورییەوە دەستی بەسەردا بگیرێت، هەروەکو پێشتر نەتوانرا بە کودەتا بڕوخێنرێت و بە تیرۆر بە لاڕێدا ببرێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵاوسانیش راشیگه‌یاند: "خوا یار بێت دەبینە یەکەمین وڵات كه له‌م گێژاوه‌ش دەردەچین، ئەمەش وەک دۆخێکی مەترسیداری لەناکاو کە وەک درێژەپێدەری ١٥ی تەمووز دەیبینین، تێدەپەڕێنین".