Adsız Günebakan
13 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2023
غازی عەنتاب - AA
لە دوای١٧٠ کاتژمێر مانەوە لەژێر داروپەردووی رووخاوی باڵەخانەیەکدا لە پارێزگای غازی عەنتاب، خاتوونێکی ٤٠ ساڵان بە سەلامەتی رزگارکرا.
دوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزانەی پارێزگای قەهرەمانمەڕەش-یان هەژاند کە بە کارەساتی سەدە ناسراوە، کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە باڵەخانە رووخاوەکانی قەزای ئیسڵاحییەی سەربە پارێزگای غازی عەنتاب درێژەی هەیە.
تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن کە بێ وچانانە کاریان لەسەر بینایەکی پێنج نهۆمی دارووخاو دەکرد، دوای ئەوەی گەیشتنە ژێرزەمینی بیناکە خاتوونێکیان رزگارکرد کە ١٧٠ کاتژمێر بوو لەژێر ئەو باڵەخانە رووخاوەدا مابووەوە.
لە دوای رزگارکردنی، هاووڵاتییەکە چارەسەری سەرەتایی بۆ کرا و بەئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.