Volkan Kaşik,Eyüp Elevli
27 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ١٢:٠٤ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٦ پلە لە قەزای یەشیلیورت سەربە پارێزگای ماڵاتیا روویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد)دا بڵاوکراونەتەوە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٦ پلە قەزای یەشیلیورت سەربە پارێزگای ماڵاتیای هەژاندووە.
ئاماژە بەوەیش کرا بوومەلەرزەکە کە لە پارێزگاکانی دەوروبەر هەستی پێ کراوە لە قوڵایی ٦،٩٦ کیلۆمەتر روویداوە.
بەهێزی بوومەلەرزەکە لە پاڵ ماڵاتیادا لە هەریەک لە پارێزگاکانی قەهرەمانمەڕەش، غازی عەنتاب، ئادیامان و شانڵیئورفا هەستی پێ کرا.
بەهۆی کاریگەری بوومەلەرزەکەوە، چەند بینایەک کە پێشتر زیانیان بەرکەوتبوو داڕووخاون.
لەلایەکی دیکەوە. دوای بوومەلەرزەکە هاووڵاتییان لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوە و لە گوڕەپان و شەقامەکان مانەوە.