Merve Yıldızalp
27 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا رایگەیاند کە تیمەکانی بەهاناوەچوونی بەپەلە و تەندروستیی لە ماڵاتیا کە تیایدا بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٦ پلە روویداوە سەرقاڵی کارەکانیانن.
فەخرەددین کۆجا لە بڵاوکراوەیەکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی بڵاوی کردووەتەوە، ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە کاتژمێر ١٢:٠٤ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٦ پلە لە قەزای یەشیلیورت سەربە پارێزگای ماڵاتیا روویداوە.
کۆجا باسی لەوە کرد کە لە پەیوەندیدان لەگەڵ تیمەکانیان لە ناوچەکەدا و رایگەیاند: ''تیمەکانی بەهاناوەچوونی بەپەلە و تەندروستیی لە ماڵاتیا کە تیایدا بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٦ پلە روویداوە سەرقاڵی کارەکانیانن''.