Muhammet Ali Kemal
06 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
مێرسین - AA
لە ناوەندی شارۆچکەی یەنیشەهیر سەر بە پارێزگای مێرسین، تیرۆریستێکی داعش کوژرا کە بە نیازبوو لە رێگەی خۆ تەقاندنەوەوە، پەلاماری بنکەیەکی پۆلیس بدات.
لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرۆکی داواکاری گشتیی مێرسین، موستەفا ئەرجان ئاماژەی بەوەکرد تیرۆریستێکی ''خۆکوژ'' کە بەنیازبووە هێرشبکاتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، کوژراوە.
موستەفا ئەرجان باسی لەوەکرد چووەتە شوێنی رووداوەکە و رایگەیاند ''لە ئەگەری ئەوە دەکۆڵینەوە کە تیرۆریستەکە ئەندامی داعش بێت. لە ماوەیەکی کەمدا روونکردنەوەیەکی تێروتەسەل بڵاودەکەینەوە. لە ئەنجامی کاری سەرکەوتووی هێزەکانی پۆلیس، هێرشێکی گەورە رێگریی لێکرا. یەلەکی خۆتەقاندنەوە بە تیرۆریستەکەوە، گیرا''.
لێکۆڵینەوەی هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەکە و لە تیرۆریستەکە بەردەوامە.