Rewa Mahmut Hasan
29 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2016
مۆسکۆ- AA
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی ریابکۆڤ لە وەڵامی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو لەکاتی بەردەوامبوونی جەنگی سووریادا، ئەگەر هەیە شارەکانی رووسیا رووبەڕووی هێرش ببنەوە و ئەو گوتانەی بە پشتگیریکردنی تیرۆر ناوزەد کرد.
ریابکۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە رەتکردنەوەی هاریکاریکردنی رووسیا دژبە داعش لەلایەن ئەمریکاوە، هەوڵێکی روونە بۆ پشتگیریکردنی تیرۆریزم و گوتی: "لەم لێدوانەوە دەردەکەوێت کە ئیدارەی ئەمریکا و سیاسەتی سووریای بۆ چ ئاستێک دابەزیوە. چارەسەری سووریا هیچ ئەڵتەرناتیڤێکی نییە جگە لەو رێککەوتنەی رووسیا و ئەمریکا نووسیویانەتەوە. بۆ ئەمریکا باشترە لە بری هەڕەشە و هەوڵدان بۆ فشار، ئەو رێککەوتنە جێبەجێ بکات".
ریابکۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە بەمەبەستی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی داوایان کردووە ٤٨ کاتژمێر پێکدادان بوەستێت، بەڵام ئەمریکیەکان تەنها بەهۆکارێک کە خۆیان دەیزانن داوای ٧ رۆژیان دەکرد کە ئەمەش قبووڵ نەکراوە.
پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیربی رایگەیاندبوو کە ئەگەر جەنگی ناوخۆی سووریا بەردەوام بێت، ئەوا گرووپە توندڕەوەکان دەشێت دۆخی بەکاربهێنن و چالاکییەکانیان فراوان بکەن. هیچ گومان نییە کە ئەمە لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی رووسیاش یەک ناگرێتەوە و رووبەڕووی شەڕ ببێتەوە و شارەکانی رووسیاش بگرێتەوە.