Emre Gürkan Abay
14 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2023
مۆسکۆ - AA
رووسیا، ٣٦ تۆن هاوکاری مەدەنیی بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکانی بەرەبەیانی شەشی شوبات نارد کە بە "کارەساتی سەدە" ناسراوە و ناوەندەکانی پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی تورکیا بوو.
وەزارەتی دۆخی لەناکاوی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەی خستووەتەڕوو کە هاوکارییەکان لەڕێی فڕۆکەیەکی جۆری"IL-76" بەرەو تورکیا بەڕێکەوتوون و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، دەگەنە شاری ماڵاتیا.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە فڕۆکەکە ٣٦ تۆن هاوکاری مرۆیی هەڵگرتووە و لەناویدا زۆپا و زیاتر لە ١٠٠ چادری تیادایە کە هەریەکەیان توانای لەخۆگرتنی ٣٠ کەسی هەیە.