Ekip,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
26 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2017
خه‌رتووم - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شتێك نییه به‌ناوی "ته‌وه‌ری توركیا-ئێران-قه‌ته‌ر"، توركیا به هه‌مان چاو ته‌ماشای هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی ده‌كات و ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی كردبێت هه‌ڵه‌كه‌ی پێگوتووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كه یاوه‌ری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات له گه‌شتەکەی بۆ ئه‌فریقا له میانی سه‌ردانی سووداندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، ئیبراهیم غه‌ندوور كۆبووه‌وه. دوای كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ردوو وه‌زیر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ساز كرد.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكی سوودانیدا كه ئایا سوودان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ته‌وه‌ری توركیا-ئێران-قه‌ته‌ر؟ چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و له‌گه‌ڵ ناساندنی ته‌وه‌ری توركیا-ئێران-قه‌ته‌ردا نییه و، رایگه‌یاند "شتێك نییه به ناوی "ته‌وه‌ری توركیا-ئێران-قه‌ته‌ر". ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خولەی لووتكه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی به‌ڕێوه‌بردووه و به هه‌مان چاو ته‌ماشای هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه به‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی هه‌ڵه بكات پێی ده‌ڵێین هه‌ڵه‌ت كردووه و گوتی: "ئه‌و وڵاته‌ی كه زۆرترن ره‌خنه‌ی له ئێران گرت له بابه‌تی سووریا و عێراقدا، توركیا بوو. ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ سووداندا نزیكترین. ئێستا ته‌وه‌ری سوودان هه‌یه؟ له‌به‌رئه‌وه مه‌بنه دارده‌ستی ئه‌و جۆره فیتنانه".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سوودان، ئیبراهیم غەندوور رایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ کاتێک نەبوونەتە لایەنی ناکۆک و سووریا هەموو کات پشتگیری لە ئاشتی و سەقامگیری سوودان کردووە.
غەندوور گوتی: "سوودان لەگەڵ برایانی ئەفریقادایە. سوودان لەگەڵ تەواوی گەلانی جیهاندایە".
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا غەندوور ئاماژەی بە پەیوەندیەکانی نێوان سوودان و تورکیا دا و گوتی: "لە پێناوی ئەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولا بۆ قازانجی گەلانی هەردوو وڵات بێت، پێکەوە کار دەکەین لەسەر ئاستی باڵا".