Abdullah Shukur
22 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، رایگه‌یاند:" قسه‌كه‌ی سهركۆمار كه ده‌ڵێت 'له‌وانه‌یه شه‌وێك له ناكاو بێین' شنگال و قه‌ندیل و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی لێیه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بووه میوانی دێسكی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو، روونكردنه‌وه‌ی دا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤی دایه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت ده‌نگۆكانی تاڵانكاری له عه‌فرین رایگه‌یاند: "ناكرێ هێزه ئه‌منییه‌كانمان یان سوپای سووریای ئازاد و هیچ كه‌سێك وه‌ك په‌كه‌كه‌ی لێ بێ، كه‌س رێگه به‌وه نادات".
له‌باره‌ی منبجیشهوه گوتی: "ئه‌گه‌ر پلانه‌كه (ی منبج) جێبه‌جێ نه‌كرێ، پێویسته تیرۆریستان له‌وێ له‌ناوببرێن. دوای ده‌رچوونی یه‌په‌گه له منبج، ده‌سه‌ڵات و پێكهاته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه دیاریی ده‌كرێن".
هه‌روه‌ها گوتی :" قسه‌كه‌ی سهركۆمار كه ده‌ڵێت 'له‌وانه‌یه شه‌وێك له ناكاو بێین' شنگال و قه‌ندیل و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی لێیه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرایكرد ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامده‌ده‌ن و رایگه‌یاند:
"پێمانوایه تره‌مپ خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكاته‌وه. به‌ڵام پێویستی به‌وه‌یه كه‌مێك زیاتر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سیستمه‌كه‌دا هه‌بێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به لووتكه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاشكرایكرد كه ره‌نگه له لووتكه‌دا له ڤارنا، بابه‌تی ئازادیی گه‌شتكردن بێ ڤیزه بێته به‌رباس.