Mohammed Baqi Hussein
22 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش رایگەیاند "بانگه‌شه‌ی بههاووڵاتیكردنی سێ ملیۆن سووری راست نییە. وه‌ك بابه‌تێك بۆ بانگەشەی هه‌ڵبژاردن به‌كاریده‌هێنن. ئه‌و قسه‌یه بۆ نیگه‌رانكردنی هاووڵاتیانمان بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش بووه میوانی دێسکی سه‌رنووسه‌رانی ئانادۆڵو و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دایه‌وه و له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌ورووپا دژی سیاسییه‌كانی توركیاوه گوتی: "ئه‌وانه‌ی له‌وێ مۆڵه‌تی قسه‌كردن به ئه‌ندامانی حكوومه‌تی شه‌رعی و هه‌ڵبژێردراوی توركیا و په‌رله‌مانتارانمان ناده‌ن، زۆر به ئاشكرا و له‌ژێر چاودێریی پۆلیسدا رێگه به كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی په‌كه‌كه بۆ كه‌مپینی 'نه‌خێر' بۆ گشتپرسی ده‌ده‌ن و پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن".
كورتوڵموش دووپاتیكرده‌وه كه رێکخراوە تیرۆریستییەکان باش و خراپیان نییە و گوتی: "با دۆستە ئەورووپییەکانمان ئەوە بزانن، ئەگەر رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە ئەوەندە نازی بدرێتێ و بەخێوبکرێت، رۆژێک زیان بە سیاسەتمەدارە ئەورووپییەکانیش دەگەیەنێت. مەگەر زیانی پێ نەگەیاندن؟ زیانی پێگەیاندن. با کوشتنی ئۆڵۆف پاڵمێ لەبیرنەکەن. پەکەکە پاڵمێی کوشت کە یەکێک بوو لە دیموکراتترین و میانڕەوترین سیاسییەکانی ئەورووپا. واتە باس لە رێکخراوێکی تیرۆریستیی دەکەین کە دەتوانێت تەنانەت لە ناو جەرگەی ئەورووپادا سیاسییە ئەورووپییەکان تیرۆر بکات".
كورتوڵموش له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه گوتی: "له ئه‌ورووپاوه ده‌نگی پێی نه‌ژادپه‌رستیی نازییه‌كان ده‌بیستین. ئهورووپایهك كه له ڕابردوویه‌كی نزیكدا زۆری به‌ده‌ست فاشیزمی هیتله‌ر و موسۆلینییه‌وه چه‌شتووه. مێژووی ئه‌ورووپا له‌نێوان هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیدا مێژوویه‌كی خوێناوییه. هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و مێژووه خوێناوییه، نه‌ژادپه‌رستییه".
- "ئه‌مه به توركی واتا دیكتاتۆری"
ناوبراو باسی له گشت‌پرسیی گۆڕانكاریی ده‌ستووریی كرد و گوتی: ''ئێستا دەستیان بە گوتنی ئەوەش کرد. گەیشتنە ئەو خاڵەش کە بڵێن 'ئێمە دەتوانین قەدەغەی دەنگدانیش لێرە بکەین'. ئەمەش ئاماژەیەکی روونی ئەوەیە کە هاووڵاتییانمان بە چ شێوەیەک بۆ بابەتەکە دەڕوانن و خاوەنداریی لە دەنگدان بە 'بەڵی' دەکەن. ئەوەی کە ئەمە دەڵێت، وڵاتێکە. ئەمە مانای ئەوەیە هەنگاوی دوای ئەوە بریتی دەبێت لە قەدەغەکردنی دەنگدان لە هاووڵاتییانی خۆیشی. ئەمە بە تورکی دەبێتە، دیکتاتۆریی. ئەگەر دەتوانن بەرگەی بگرن، با بفەرموون ئەنجامی بدەن''.
له‌باره‌ی دۆخی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه خۆیان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه كورتوڵموش گوتی: "له هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تادا له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ده‌زانرا بابه‌ته‌كه چی دێنێت و چی ده‌بات، له‌نێو ده‌نگده‌راندا هه‌ڵوێستێكی سارد به‌دی ده‌كرا. سوپاس بۆ خوا ئێستا رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌بینین له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له سیستمه‌كه‌دا ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی خۆیان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌جددی به‌ره‌و ده‌نگی 'به‌ڵێ' به سیستمهكە دێن. ده‌بینم بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك به‌دی بكرێت، رێژەی ده‌نگی 'به‌ڵێ' له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه".
- "هیچ هێزێك له‌هەوڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان دواخستنی گشتپرسیدا سه‌ركه‌وتوو نابێت"
كورتوڵموش گوتی: "هیچ هێزێك له‌هەوڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان دواخستنی گشتپرسیدا سه‌ركه‌وتوو نابێت. هیچ هێزێك توانای ئه‌وه‌ی نییه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش له‌باره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ده‌ڵێن، (به‌پێی سیستمی نوێ، سهركۆمار چاودێری ناكرێت) گوتی: "به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵێ سهركۆمار ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت، به‌ڵام به‌رپرسیارێتیی زۆر ده‌بێت. سهركۆمار هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نابێت له‌سه‌رووی په‌رله‌مانه‌وه یاسا ده‌ربكات".
کورتوڵموش سەبارەت بە گۆڕانکاریی دەستووری تورکیا درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی: "ئەو بڕیارنامانەی کە سەرکۆمار دەری دەکات هەرگیز دژی یاساکان نابێت. واتە پلەبەندییەکی یاسا هەیە، پلەبەندییەکی دەستوور هەیە، ئەو بڕیارنامەنە لەخوار ئەم پلەبەندییەوەن. واتە وەک بڕیاری حکوومەت و ئەنجوومەنی وەزیرانە. بەو پێیەی کە سەرۆکوەزیران لە سیستمەکەدا بوونی نییە، لەجێگەی سەرۆکوەزیران، سەرکۆمار کە دەبێتە سەرۆکی حکوومەت، ئەو بڕیارانە دەردەکات. هیچ یەکێک لە بڕیارەکانیشی دژی یاساکان نابن".
له‌باره‌ی سیستمی حکوومەتی سەرکۆماریییهوه كورتوڵموش گوتی: "ئیتر لە تورکیا ئەو کەسەی لەسەدا 50+1 بەدەست بهێنێت، دەبێتە سەرکۆمار و حکوومەت پێکدەهێنیت. لەبەر ئەوە سیستمەکە کەسایەتیی سیاسیی دێنێتە ئاراوە کە پەیوەندیی باشتری لەگەڵ گەل دەبێت و لە ئاست جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەبێت. ئەمە لە بنەڕەتدا دەرفەتێکی گەورەتر دەداتە ئۆپۆزسیۆنیش".
-"بانگه‌شه‌ی به هاووڵاتیكردنی سێ ملیۆن په‌نابه‌ری سووری له توركیا"
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بانگه‌شه‌ی به هاووڵاتیكردنی سێ ملیۆن په‌نابه‌ری سووری له توركیا بە ناراست وەسف کرد و گوتی: "بانگه‌شه‌ی بههاووڵاتیكردنی سێ ملیۆن سووری راست نییە. وه‌ك بابه‌تێك بۆ بانگەشەی هه‌ڵبژاردن به‌كاریده‌هێنن. ئه‌و قسه‌یه بۆ نیگه‌رانكردنی هاووڵاتیانمان بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
كورتوڵموش گوتیشی: "بابه‌تێك له‌ئارادا نییه بۆ بههاووڵاتیكردنی سوورییه‌كان. ئه‌مه ته‌نها بۆ مه‌رامی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنرێت كه ده‌ڵێن هاووڵاتیبوون به سێ ملیۆن سووری ده‌درێت. ئه‌مانه دۆست و خوشك و برای ئێمه‌ن. ئێمه له‌پێناو ئه‌وه‌دا تێده‌كۆشین ئه‌وانیش له‌وڵاته‌كه‌یاندا ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیرییان بۆ دەستەبەر بکرێت".
له‌باره‌ی داڵده‌دانی په‌نابه‌رانی سوورییه‌وه كورتوڵموش گوتی: "زیاتر له سێ ملیۆن په‌نابه‌رمان وه‌رگرت، هاووڵاتیانمان پارچه نانێكیان له‌گه‌ڵ به‌شكردن. له‌كاتێكدا ئه‌م ژمارە زۆره‌ی په‌نابه‌ر ئه‌گه‌ر روو له هه‌ر وڵاتێك بكات كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام سوپاس بۆ خودا توركیا و گه‌له‌كه‌ی به گیانێكی ئه‌نسارییه‌وه پێشوازییان له‌مه كرد. ره‌نگه هه‌ندێك كێشه هه‌بێت، به‌ڵام بابه‌تی سوورییه‌كان له توركیا نه‌بووه به كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئێستاش با هیچ كه‌س گاڵته به میوانپه‌روه‌ریی ئه‌م گه‌له نه‌كات. بابه‌تێك له‌ئارادا نییه بۆ بههاووڵاتیكردنی سوورییه‌كان. ئه‌مه ته‌نها بۆ مه‌رامی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌مانه دۆست و خوشك و برای ئێمه‌ن".
- "ئه‌مه به‌ئاشكرا پشتگیریكردنه له چه‌ته‌كانی فه‌تۆ"
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش له‌باره‌ی خاوه‌ندارێتیی ئه‌ورووپا له كوده‌تاچییه‌كان گوتی: "قبوڵكردنی ئه‌مه ئه‌سته‌مه، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه. ئه‌مه به‌ئاشكرا پشتگیریكردنه له فه‌تۆ. ده‌مانه‌وێت نیشانی بده‌ین كه ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ین. راده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی فه‌تۆ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی بۆی هه‌ڵاتوون یاخود له ئاینده‌دا بۆی هه‌ڵدێن، بنەمای په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌و وڵاتانه‌یه".
كورتوڵموش گوتیشی "دوێنێ لە کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆن دیمەنەکانمان بینی. دیمەنی ئەوەی کە فەرماندەی دووەم، یاشار پاشا و فەرماندەی هێزە وشکانییەکانمان، ساڵح پاشا، بە چ شێوەیەک دەستگیردەکرێن، هەموو هاووڵاتییانمان ئەوەیان بینی کە بە چ شێوەیەک تەقە لە ئەفسەرە دەکرێت کە دەیەوێت ئەوان بپارێزێت. ئەم چەتانە ئەوەندە رەوشت نزمن کە وەک داڵ پەلاماری فەرماندەکانی خۆیان دەدەن و فەرماندە بەشەرەفەکانی سوپای تورکیا دەستگیردەکەن".