Ramal Mahmood
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
لە هێرشەکەی بەدلیس سێ سەرباز و یەک پارێزەری گوند شەهید بوون، حەوت سەربازیش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان لە چۆڵاییەکانی گوندی نازاری سەر بە شارۆچکەی هیزان، لە ئاکامی پێکدادان لە کاتی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ئەندامانی پەکەکە پارێزەری گوند موسلوم یڵدز شەهید بوو، سەربازێکیش بریندار بوو.
لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکان و گەڕانەوەی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی گولـلەنەبڕ لەلایەن پەکەکەوە هێرش کرایە سەری لە چۆڵاییەکانی گوندی گایدا کە نزیکە لەو شوێنەی پارێزەرەکەی گوندی لێ شەهید بووە.
لەئاکامی دانانەوەی مین لەسەر ڕێگا و تەقینەوەی بە ئۆتۆمبێلە گوللـەنەبڕدا، سێ سەرباز شەهید بوون و شەش سەربازی دیکەش بریندار بوون.
سەربازە بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەی حکوومی بەدلیس.
لەناوچەکەدا فڕۆکەکان لەئاسمانەوە، پاڵپشتی تیمەکانی ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن.