Sangar Hamad Azeez
16 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2016
بەر لەبەڕێکەوتنی بۆ پاکستان، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەفڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لەئەنقەرە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد.
سەبارەت بە رەشنوسی پێشنیارکراوی دەستوور کە لەلایەن ئاکپارتییەوە پێشکەشکراوە رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: '' شەخسی خۆم هیچ کێشەم لەگەڵ ئەوەدا نییە لەو رەشنوسەدا باس لە 'سەرۆکایەتی' بکرێت یان 'سەرکۆماریی' تەنها ئەوەی گرنگە دوو پارت چی پێشکەش بە میللەتەکەمان دەکەن و لەنێو خۆیاندا قسە لەسەر ئەمە بکەن''.
ئەردۆغان لە درێژەی گوتەکانیدا رایگەیاند: "به‌ڕای من پچڕانی یەکجاریی په‌یوه‌ندیی سه‌ركۆمارێك له‌گه‌ڵ حیزبەکەیدا كاریگه‌ریی سیاسی وڵات دەبێت و چالاكییەکانی لاوازده‌كات. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه بنرێت به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی كرداریی كه ناوبه‌ناو به‌ڕێز باخچه‌لی باسی ده‌كات واتا كاتێک سیستمی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌وشێوه‌یه بوو، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كاته پچڕانی په‌یوه‌ندیی به پارته‌كه‌یه‌وه راست نابێت. به‌رده‌وامبوونی له‌گه‌ڵ حیزبەکەیدا و كاركردن به‌و رێگایه، بێگومان ئه‌و پارته به‌ھێزده‌كات كه ئه‌ندامه تێیدا و پێگه‌ی سه‌ركۆماریی به‌هێزده‌كات، له‌سایه‌ی ئه‌وه‌شدا پێداگرانه‌تر و به‌راوێژ هه‌نگاو ده‌نێت".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، سه‌ركۆماری تورکیا رایگه‌یاند: "هه‌میشه باس له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئیتر ئێمه به گه‌رموگوڕی ته‌ماشای ئه‌و باسانه ناكه‌ین. ئێمه كردارمان ده‌وێت".
له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی مورسی رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "قۆناغێكی یاسایی دادپه‌روه‌رانه له‌باره‌ی مورسی و هاوڕێكانییه‌وه به‌ڕێوه‌ناچێت. له‌ئێستادا ئه‌وان سته‌ملێكراو و زیانلێكهوتوون. له‌راستیدا له‌جیاتی سه‌رله‌نوێ دادگاییكردنهوهیان، پێویسته ساتێك زووتر مورسی و هاوڕێكانی ئازادبكرێن".