Rewa Mahmut Hasan
16 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2016
ئورفا - AA
بەهۆی بەندکردنیەوە، هاوسەرۆکی دەستگیرکراوی هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ ناتوانێت لە دادگا ئامادەبێت بۆیە لەڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی دەنگوڕەنگەوە لە دانیشتنەکانی دادگا ئامادە دەبێت.
کەیسی دادگاییکردنی یوکسەکداغ لە پێنجەمین دادگای سزای قورسی ئورفا بەڕێوەدەچێت. ناوبراو بەهۆی گومانی تاوانی قورس و لەترسی هەڵاتن لە زیندان لەڕێگەی سیستەمی دەنگوڕەنگ ئامادەی دانیشتنەکانی دادگا بوو.
لە دادگاییکردنەکەدا پارێزەری یوکسەکداغ داوای هەڵگرتنی قەدەغەکردنی سەفەرکردن بۆ دەرەوە بۆ ناوبراو کرد، بەڵام لەلایەن دادگاوە رەت کرایەوە.
یوکسەکداغ بەهۆی گوتەیەکەیەوە کە رایگەیاندبوو ئێمە پاڵ دەدەین بە یەپەگە و یەپەژە و پەیەدە و بەوەش بەتۆمەتی پڕۆپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی چەکداری و گرووپی تیرۆریستی، داوای بەندکردنی بۆ دەکرێت لە ٥ ساڵەوە بۆ ١٥ ساڵ.