تاران
سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی پێش سەردانی بۆ تورکیا لە فڕۆکەخانەی تاران وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و گوتی: "تورکیا یەک لە وڵاتە گرنگەکانی ناوچەکەیە، پەیوەندی دوستانەی سیاسی، ئابوریی و بارزگانی درێژخایەنی نێوان تورکیا و ئێران جێگای خۆشحاڵیمانە. باشتر و بەرفراوانترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەراوسێ، یەک لە سیاسەتە گرنگەکانی حکومەتی ئێرانە. سەردانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ تاران بۆ بەرەو پێشەوە بردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەر دوولا، رۆڵێکی گرنگی ھەبووە كه لهو سهردانهدا چەندین رێککەوتنی جیاجیا ئیمزا کران."