تاران
رەزا ساڵح ئەمیریی، کاندیدی حەسەن رۆحانی بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوان بەتۆمەتی "رۆلی خراپ لە ئاڵۆزییەکانی ساڵی ٢٠٠٩" لەلایەن پەرلەمانی ئێران دەنگی پێنەدرا.
ئەمیریی لەکۆی ٢٦١ دەنگی ناو پەرلەمانی ئێران تەنیا ١٤١دەنگی بەدەستھێنا، ئەوانەی دیکە لەدژی دەنگیاندا.
بەرەی ئۆپۆزسیۆن و ریفۆرمخواز لەبارەی ئەمیریی ئاماژەیان بە وەدا: "کەسێکی شیاو نییە بۆ پۆسیتی وەزیری وەرزش و لاوان، ئەو لە ئاڵۆزییەکانی دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەمانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٩ ڕۆڵی ھەبووە."
رەزا ساڵح ئەمیریی، لەسەروەختی ھەڵبژاردنی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ یەکێ بوو لە ئەندامانی بەڕێوەبردنی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی حەسەن رۆحانی، ھەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێک درانە پاڵی.
وا بڕیارە سەرکۆماری ئێران لەدوای رەتکردنەوەی ئەمیریی، کەسێکی دیکە پێشنیار بکات بۆ ئەو پۆستە.
پێشتر پەرلەمانی ئێران ھەر یەکە لە عەلی ئەشگەر فانی بۆ وەزیری پەرەوەردە و رەزا فەرەج دانا بۆ وەزیری تەکنۆلۆژیا پەسەند کردن.