ڤاتیکان
پاپا فرانسیوس سەرکردەی رۆحیی جیهانی کاتۆلیکی و مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین و شیمۆن پێرێز سەرکۆماری ئیسرائیل و پاتریکی رۆم بارسۆلۆمیوس پێکەوە نزایان بۆ ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
لە ناو باخچەی مێژوویی ڤاتیکاندا و لەپێناو ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نزای هاوبەش ئەنجام درا.
ئەمهش دوای سەردانەکەی پاپا فرانسیوس بۆ خاکە پیرۆزەکانی ناو فەڵەستین و ئەردەن و ئیسرائیل دێ.
مەراسیمی نزا خوێندنەکە لە ئێوارەدا بە زمانەکانی ئیتاڵی و عەرەبی و ئینگلیزی و عیبری خوێنرانەوە و تێیدا هیوایان خواست کە خوای گەورە خۆشگوزەرانی بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببارێنێ.
لەبەشی عەرەبی نزاکەدا، چهند سورهتێكی قورئانی پیرۆز خوێنرانەوە.
پاپا فرانسیوس لە پاڕانەوەکەیدا داوای لە یەزدان کرد کە ڕێبەرایەتیان بکا و یارمەتیدەریان بێ و لێیان خۆشبێ. هەروەک نزای ئەوەشی لە خوا کرد کە ئیتر چاوەکانیان بکاتەوە تاکو ئەوانیش کۆتایی بەجەنگ بهێنن.
لەبەشی کۆتایی مەراسیمی نزاکەدا، سەرکردەکان پێکەوە داری زەیتونیان لهناو باخچهكهدا چاند کە هێمایە بۆ ئاشتی.
لەکۆتاییدا هەرچوار سەرکردەکە سڵاویان لە بەشداربوان کرد.