Abdullah Shukur
22 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
تا دیاریکردنی ھۆکاری تەقینەوەکەی ھەفتەی پێشووی بنکە سەربازییەکەی ھەکاری، بەکارھێنانی تەقەمەنی ١٧٥ میلیم لە جۆری M١٠٧ K/M کە لە گوللـەتۆپدا کەڵکی لێوەردەگیرێ، راگیرا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەی شاندنی تەکنیکی و ئیداری سەر بە فەرماندەیی ھێزەکانی وشکایی پەیوەندیدار بە تەقینەوەکەی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە بنکەیەکی سەربازیی لە شاری ھەکاری بڵاوکرایەوە.
لە لێکۆڵینەوەی شاندی تەکنیکی و ئیداری کە لەلایەن فەرماندەی ھێزەکانی وشکایی پەیوەندیدار بە تەقینەوەکەی بنکەیەکی سەربازیی شاری ھەکاری پێکھێنراوە، ئەوە دەرکەوتووە کە لەوەو پێش ھیچ رووداوێک بەھۆی بەکارھێنانی تەقەمەنی ١٧٥ میلیم لە جۆری M١٠٧ K/M لە گوللـەی تۆپ رووینەداوە.