Fatih Ulaş
19 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ - AA
رێژەی پڕیی ئەو بەنداوانەی کە ئاو بۆ ئیستانبوڵ دابین دەکەن هەفتەی رابردوو بە لەسەدا ١،٧ کەمی کردووە و لەسەدا ٤٠،٣٣ بووە.
بەپێی داتاکانی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆی ئیستانبوڵ (İSKİ)، قەبارەی ئاوی عەمبارکراو لەو بەنداوانەی کە ئاو بۆ شارەکە دابین دەکەن ٨٦٨ ملیۆن و ٦٨٣ هەزار مەترسێجایە و لە گۆمەکانیش،٣٥٠ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار مەترسێجایە.
هاوکات رێژەی پڕیی بەنداوەکان لەئێستادا لەسەدا ٤٠،٣٣یە.
رێژەی ئاوی بەنداوەکان رۆژی رابردوودا بە رێژەی لەسەدا ٠،٢٧ کەمی کردووە کە دەکاتە دوو ملیۆن و ٣٥٠ هەزار مەترسێجا. لە ماوەی هەفتەی رابردووشدا بە رێژەی ١،٧ کەمی کردووە کە دەکاتە ١٤ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار مەتر سێجا.
ئەم داتایانە دەریدەخەن کە رێژەی ئاو لە بەنداوەکاندا بۆ کەمترین ئاست دابەزیووە لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا.
رێژەی پڕیی بەنداوەکان لە ١٩ی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٢ لەسەدا ٧٠،١. لە ساڵی ٢٠٢١دا، ٧٠،١٩. لە ساڵی ٢٠٢٠دا، لەسەدا ٦٠،٤٤. لە ساڵی ٢٠١٩دا، لەسەدا ٧٢،٧٢. لە ساڵی ٢٠١٨دا، لەسەدا ٧٤،٧٩. لە ساڵی ٢٠١٧دا، ٧٤،٠٦. لە ساڵی ٢٠١٦دا، لەسەدا ٦٦،٠١. لە ساڵی ٢٠١٥دا، ٨١،٤٣. لە ساڵی ٢٠١٤دا، ٢٠،١٩ و لە ساڵی ٢٠١٣دا، ٧٣،٥٣ بووە.
هاوکات، لەئێستادا رێژەی پڕیی بەنداوەکان لە ئیستانبوڵ بەم شێوەیەیە: ئۆمەرلی لەسەدا ٧٣،٠٨، دارڵک لەسەدا ٥٦،٧٥، ئسترانچاڵار لەسەدا ٣٤،٠١، ئەلمالی لەسەدا ٣١،٢٩، تێرکۆس لەسەدا ٢٩،٠٢ ، سازڵیدەرە لەسەدا ٢٣،٩٩، بویوکچەکمەجە لەسەدا ٢١،٧٨، ئالیبەی لەسەدا ٢١،٥٦، لە کازاندەرە لەسەدا ٧،٠٦ و پابوچدەرە لەسەدا ٤،٦٤ە.
لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ٤٥٦ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار مەترسێجا ئاو لە سەرچاوەکانی مەلەن و یەشیلچایەوە دەستکەوتووە کە ئاو بۆ شارەکە دابین دەکەن.
- لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتوان زیاد دەکات، ژمارەی سەرچاوە ئاوییەکان وەک خۆیان ماونەتەوە
بەڕێوەبەری سەنتەری گۆڕانی ئاووهەوا و جێبەجێکردنی سیاسەت و توێژینەوەکان لە زانکۆی بۆغازئیچی، پڕۆفیسۆر دکتۆر لەڤەنت کوڕناز بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە پێویستە دەست بە ئاوەوە بگیرێت کە لە ئیستانبوڵ بەردەوام روو لە کەمبوونەوە دەکات، گوتیشی: "ئەو ئاوەی لە مەلەن-ەوە دێت، سەرچاوەی بەنداوەکانە. بۆیە لە ئایندەیەکی نزیکدا هیچ مەترسییەک نییە، بەڵام پێویستە ئاو بەفیڕۆ نەدرێت، چونکە لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتوان زیاد دەکات، ژمارەی سەرچاوە ئاوییەکان وەک خۆیان ماونەتەوە".