Hanife Sevinç,Emrah Güney
22 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی توانای رێکخراوە تیرۆریستییەکان گوتی: ''سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ رێکخراوی تیرۆریستیی لەناوچەکە دەسەڵات و توانای فشارکردنی نەماوە. نە لەشارەکان و نە لەدەورووبەری شارەکانیش، رێکخراوی تیرۆریستیی تەنانەت لە نەورۆزیشدا نەیتوانی هیچ کەسێک کۆبکاتەوە."
یڵدرم لهمیانهی بهشداریكردنی له پڕۆگرامێكی كۆمهڵهی ئافرەتانی خاوەنكاری توركیا وتارێكی پێشكهش كرد و تێیدا باسی له بهرهنگاربوونهوهی تیرۆر كرد.
یڵدرم گوتی: ''سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ رێکخراوی تیرۆریستیی لەناوچەکە دەسەڵات و توانای فشارکردنی نەماوە. نە لەشارەکان و نە لەدەورووبەری شارەکانیش، رێکخراوی تیرۆریستیی تەنانەت لە نەورۆزیشدا نەیتوانی هیچ کەسێک کۆبکاتەوە. ئیتر ئەو راستییەی کە رێکخراوی تیرۆریستیی بۆ وڵاتەکەمان و بۆ ناوچەکەمان کێشەیەکی گەورەیە، لەلایەن هەمووانەوە، بە کورد و تورکەوە، لەلایەن هەموو هاووڵاتییانی ئەم وڵاتەوە بووەتە قەناعەتێکی هاوبەش".