Sangar Hamad Azeez
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2016
ئەرزەڕۆم - AA
کاریگەری سەرماوسۆڵە و بەفر بارین باڵی بەسەر رۆژهەڵاتی ئانادۆڵودا کێشاوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی ناوچەکە بڵاوکراونەتەوە، ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەی کە لە دوێنێوە لە ناوچەکە دەستی پێکردووە درێژەی هەیە.
پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما نزمببنەوە و توندەبای بەهێز هەڵبکات.
نزمترین پلەکانی گەرما لە شەوی رابردوودا بەمشێوەیە بوو: "ئەرزەڕۆم، قەرس، ئەردەخان ٦ پلە ژێر سفری سەدی، ئەرزینجان ٣ پلە ژێر سفری سەدی، ئاگری و دێرسم ١ پلە ژێرسفری سەدی و ئیدر ١ پلە".
هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرماش بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت: "لە ئیدر٤ پلە، دێرسم ، ئەرزەڕۆم، ئەرزینجان و ئەردەخان ٢ پلە ژێر سفری سەدی، ئاگری ٤ پلە".
ئەستوورایی ئەو بەفرەی تائێستا باریوە بەمشێوەیەیە: "لە ئاگری ٤٦ سانتیمەتر، ئەرزەڕۆم ٣٣ سانتیمەتر، دێرسم و ئەردەخان ٢٥ سانتیمەتر، قەرس ١٥ سانتیمەتر، ئیدر ٢ سانتیمەتر و ئەرزینجان ١ سانتیمەتر".
بەرپرسان باس لەوەدەکەن کە شەپۆلی بافربارین تا سبەی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و بەهۆیەشەوە هاووڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە کە بۆ کاری پێویست نەبێت روو لە دەرەوە نەکەن.