Mohammed Baqi Hussein
25 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2015
وان
سەرماوسۆڵەی ناوچەكانی كوردنشین لە توركیا لەوەرزی زستاندا كاریگەری لە ژیانی خەڵكی كردووە. لە پارێزگای وان كە پلەكانی گەرما لە شەودا بۆ 1 پلەی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت، دەبێتە هۆی بەستنی تۆڕەكانی ئاو و سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوە و ژیانی خەڵكی سەخت دەكات.
لە شارۆچكەی مورادییەی سەربە پارێزگای وان بۆرییەكی ئاو كە بۆ مەبەستی ئاودێری بەكاردێت بەهۆی سەرماوە تەقیوە. لەئەنجامی تەقیەنەوەی بۆرییەكە ئاو چەندین مەتر بەرزبۆتەوە و بەستوویەتی، ئەمەیش دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی درووستكردووە.
جەنگیز ئالان كە پاسەوانی دەكات لە بەنداوی شارۆچكەكە رایگەیاند، كە ئەو بۆرییە ئاوەكەی بۆ مەبەستی ئاودێری بەكاردێت و شەوی رابردوو بەهۆی سەرماوە تەقیوەتەوە.
ئالان رایگەیاندووە كە بەیانی ئەمڕۆ دیمەنەكەی بینیوە و سەرسام بووە.
فەردی باشلاك پاسەوانێكی دیكەیە و دەڵێت كە یەكەمجارە لە ژیانیدا دیمەنێكی هێندە جوان و سەرنجڕاكێش دەبینێت.
هاوكات زوقم سەر گەڵای درەختەكانی دەورووبەری بەنداوەكەش جوانییەكی تایبەتی هەیە و نیشانەی سەختی وەرزی زستانە لەناوچەكەدا.