Recep Bilek
24 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2021
سامسون - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی جەندرمەدا بۆسەر رێکخستنەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سامسون، گومانلێکراوێکی بەڕەگەز عێراقی دەستگیرکرا.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگا و هەواڵگریی و فەرماندەیی قەزای ئیلکئادم، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ناونیشانێکی دیاریکراو لە شارۆچکەی ئیلکئادم رێکخست.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تیرۆر لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی سامسون بەڕێوەچوو لە ناوچەی جەدیت لە شارۆچکەی ئیلکئادم گومانلێکراوێکی بەڕەگەز عێراقی تەمەن ٢١ ساڵان دەستگیرکرا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر ئامێرە دیجیتاڵەکانی گومانلێکراوەکەدا گیرا.