Mahmut Serdar Alakuş
06 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
ئیزمیر - AA
لە قەزای کارابورون سەربە پارێزگای ئیزمیر، راهێنەرانی مەلەوانی بەبۆنەی ١٠٣مین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵووەوە چالاکییەکیان ئەنجامدا.
کارابورون بەهۆی دیمەنە ناوازەکەی ژێر دەریا و هەڵکەوتەی جوگرافییەوە ساڵانە هەزاران مەلەوان سەردانی دەکەن، دوو راهێنەری مەلەوانی قەزاکە بە ناوەکانی حەمدوڵڵا ئاراس و ئۆکان تورهان لەژێر ئاودا پانکارتی "١٠٣مین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو پیرۆز دەکەین"یان بەرز کردەوە.

ئەم چالاکییەش لە قوڵایی ٢٧ مەتری ژێر دەریادا ئەنجامدرا.
حەمدوڵڵا ئاراس کە هەم راهێنەری مەلەوانی و هەم خاوەنی ناوەندی مەلەوانی ژێردەریایی کارابورونە، باسی لەوە کرد کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە بواری هەواڵسازیدا کاری جیددی ئەنجامداوە و هەوڵیداوە بۆ ناساندنی بواری گەشتوگوزاری ژێر ئاو و ژینگەپارێزی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە لە ماوەی رابردوودا لە بواری خاوێنکردنەوەی دەریاکاندا بەرەوپێشچوونی باش بەدیهاتووە و وەک مەلەوانانی ژێردەریاش بڕیاریانداوە چالاکییەکی تایبەت بۆ یادی دامەزراندنی ئانادۆڵو ئەنجام بدەن، گوتیشی: "ئێمە دەمانویست بەشێوەیەکی جیاواز یادی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو بکەینەوە. لەژێر ئاودا پانکارتی تایبەت بە پیرۆزکردنی ئەم یادەمان بەرز کردەوە".