Sangar Hamad Azeez
28 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفرێکی زۆر لە شارەکانی وان، بەدلیس، مووش و هەکاری لە رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو هەزار و ٣٠٨ رێگای سەرەکی بەرووی هاتوچۆودا داخراون.
لە شاری وان بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفر رێگای سەرەکی نێوان ٢٨٠ گەڕەک بەرووی هاتووچۆدا داخراون.
لە شاری بەدلیسیش رێگای سەرەکی ٣١٣ گوند داخراون.
بە هەمان شێوەش لە مووش ٣٦٥ رێگای سەرەکی نێوان گوندەکان بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفرەوە داخران.
لە هەکاری رێگای سەرەکی ١٠٣ گوند و ٢٤٧ گەڕەک بەرووی هاتوچۆدا داخران.
سەرەڕای ئەوەی تیمەکانی شارەوانی ناوچەکان بەردەوامن لە کردنەوەی رێگاکان، بەڵام هاووڵاتیان لە رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو رووبەڕووی سەختییەکی زۆر بوونەتەوە.