Sangar Hamad Azeez
06 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2016
بەڕێوبەری گشتیی و سەرۆکی دەستەی کارگێری ئاژانسی ئانادۆڵو شەنۆل کازانجی بە بۆنەی ٩٦مین ساڵیادی دامهزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند "ئاژانسی ئانادۆڵو نزیکەی سەدەیەکە لە بواری هەواڵدا خزمەت دەکات و هەمووکات بووەتە سیمبولی بەریگری کردن بۆ ئەو نیشتمانانەی کە داگیر دەکرێن".
کازانجی گوتی: "ئاژانسی ئانادۆڵو لەلایەک هەوڵدەدات بە شێوەیەکی خێرا هەواڵەکانی جیهان بگوازێتەوە، لەلایەکی دیکەوە چیرۆکی تورکیا بە هەموو جیهان دەگەیەنێت".
جێگەی ئاماژەیە ئاژانسی ئانادۆڵو لە ٦ی نیسانی ١٩٢٠ لەلایەن غازی مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرێنرا بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئەکادیمی وەڵامی ئەو پڕوپاگەندە و درۆیانە بداتەوە کە لەو سەردەمەدا هەوڵ دەدرا وا لە گەل بکات متمانە بە حکوومەت نەکات و بەو شێوەیە دەستی بە خەباتی نیشتیمانی کرد.
دواتر ئاژانسی ئانادۆڵو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو پێشچوونی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا بە زمانەکانی ' تورکی، ئینگلیزی، عەرەبی، کوردی "کرمانجی - سۆرانی" ، بۆسنی، سڕبی، کڕواتی، رووسی، فەڕەنسی ، ئەلبانی، فارسی و مەقدۆنی هەواڵ بڵاو دەکاتەوە کە دەکاتە ١١ زمان و لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا نووسینگەی هەیە و لەلایەن زۆربەی کەناڵە جیهانییەکانیشەوە ئابۆنەوە کراوە.