Bilgin S. Şaşmaz,Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
18 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت نیشاندانی ئه‌تاتورك له‌نێو سه‌ركرده دوژمنه‌كان و نیشاندانی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌نێو ئه‌وانه‌ی هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ دوژمن كردووه له مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی ناتۆ له نه‌رویج، داوای لێبوردنی له توركیا كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه چاوه‌ڕوانن ئه‌و بابه‌ته نه‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه‌یه‌كی درێژخایه‌ن.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئاسایشی هاڵیفیكسی نێوده‌وڵه‌تی كه له كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌باره‌ت به ئابڕووچوونه‌كه‌ی نه‌رویج پرسیار له ستۆڵتنبێرگ كرا.
ستۆڵتنبێرگ گوتی: "به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌و بابه‌ته ئاگاداركراومهتهوه. ئه‌و كارمه‌نده‌ی به‌رپرس بووه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ دوورخراوه‌ته‌وه. به‌رپرسانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نه‌رویجیدا له‌په‌یوه‌ندیدان. له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌نده ئاگاداركرامه‌وه و من به‌ناوی ناتۆوه داوای لێبوردنم له توركیا كرد. جگه له‌وه لێره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا جه‌نه‌راڵ ئاكاریش چاوپێكه‌وتنم ئه‌نجامدا. له‌به‌رئه‌وه پێم وایه كێشه‌كه‌مان ده‌ستنیشان كردووه".
ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند، توركیا له چه‌ند روویه‌كه‌وه گرنگیی زۆری بۆ ناتۆ هه‌یه و گوتی، "چاوه‌ڕوانم ئه‌م رووداوه نه‌بێته هۆی كێشه‌ی درێژخایه‌ن. هه‌ڵه‌یه‌ك بوو و پێم وایه ئیدی له‌ڕابردوودا ماوه‌ته‌وه".
- ستۆلتەنبەرگ لەگەڵ عومەر چەلیک و جەنەڕاڵ خولوسی ئاکار کۆبۆوە
ستۆلتەنبەرگ ئاماژەی بەوەد ا کە رەوشی ناسەقامگیری سووریا و عێراق بەتایبەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش بە تورکیاشەوە لە نزیکەوە پەیوەندی هەیە بە هەموو وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ. تیشکی خستە سەر ئەوەش تورکیا رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە رووی ژێرخان و بنکە سەربازییەکان.
لە کاتی بەڕێوەچوونی پانێلی کردنەوەی سندووقەکە، وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا عومەر چەلیک و سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا جەنەڕاڵ خولوسی ئاکار جەختیان لەسەر بەرفراوانکردنی دۆسیەی لێکۆڵینەوەکە کردەوە.
ئاکار بەهۆی داوای لێبوردنی ستۆلتەنبێرگ و نزیکبوونەوەی لە بابەتە بەشێوەیەکی بونیاتنەر بە ناوی خۆی و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سوپاسی ناوبراوی کرد.
بەر لە ئەنجامدانی پانێلەکە ستۆلتەنبێرگ لەگەڵ چەلیک و ئاکار کۆببۆوە.
- بۆ یەکەمجار ستۆلتەنبێرگ داوای لێبوردنی کرد
سکرتێری گشتیی ناتۆ یانس ستۆلتنبێرگ دوای بیستنی رووداوەکە بە ناوی ناتۆوە لە راگەیەندراوێکدا داوای لێبوردنی لە تورکیا کرد. دواتر لەگەڵ جەنەڕاڵ خولوسی ئاکار کۆبۆوە و داوای لێبوردنی لە ئاکار کردبوو و داوایشی لە ناوبراو کردبوو کە داوای لێبوردنەکەی بە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بگەیەنێ.