ئورفا
- ئه‌ندامانی رێكخراوی بازرگانه ئافره‌ته‌كانی توركیا چاویان به په‌نابه‌ره‌كانی كۆبانێ كه‌وت.
له چواچێوه‌ی كه‌مپینی هاوكاری بۆ په‌نابه‌ران، سه‌رۆكی رێكخراوی بازرگانه ئافره‌ته‌كانی توركیا زه‌هرا نه‌شه كهڤاك و شاندێك كه له نێوانیاندا هونه‌رمه‌ندی توركیا هولیا ئاڤشار هه‌بوو، سه‌ردانی شارۆچكه‌ی سروچیان كرد.
شانده‌كه سه‌ردانی چادره‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یان كرد كه له لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی ئورفا جه‌لاله‌دین گوڤه‌نچ و په‌رله‌مانتارانی ئاكپارتی له ئورفا و ئافاده‌وه دروستكراوه.
هولیا ئاڤشار به كوردی قسه‌ی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره‌كان كرد و گوتی: "منیش كوردم، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له ئێوه تێبگه‌م پێویست ناكا كوردی بزانم و هه‌موو كه‌سێك ئاگاداری ژیانی ئێوه‌یه".
ئاڤشار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مپینه‌كه بگاته ئامانج و گوتی: "ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤین لێره‌ین، بۆ ئه‌وه لێره‌ین لەبەر ئەوەی ئه‌و خێزانانه بۆ رزگاكردنی گیانیان به منداڵه‌كانیانه‌وه په‌نایان بۆ ئێمه بردووه، ئێمه به هه‌ستێكی مرۆییه‌وه بۆ هاوكاریكردن لێره‌ین. هیچ كه‌سێك نایه‌وێت ماڵ و حاڵی خۆی جێبێلێ و بێته ئێره. كاتێك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان قسه‌مان كرد گوتیان كه 10 رۆژ لێره ده‌مێنینه‌وه و دواتر بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. هه‌ستی منداڵه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یە. ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین، له راستیدا شتێكی زۆریان بۆ ئه‌نجامدراوه. لێره چالاكی جۆراوجۆری وه‌ك سینه‌ما و شانۆ ئه‌نجام ده‌درێت. سوپاسی هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌م كه هاوكارییانی كردووە".
شانده‌كه دواتر سه‌ردانی كه‌مپێكی كرد كه له لایه‌ن شاره‌وانی سروچەوە دروست كراوه و زانیاری له به‌رپرسه‌كان وه‌رگرت و له لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه به گه‌رمی پێشوازییان لێكرا و دواتر شانده‌كه یارییان به‌سه‌ر منداڵه‌كان دابه‌ش كرد.